خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە دەڤەری گەرمیان هاوکاری دەکرێن
Mobile menu

خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە دەڤەری گەرمیان هاوکاری دەکرێن

kfri 26.2.20182

هاوکاری کردنی خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی بەردەوامە و تیایدا سمینار بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت بەڕێوەدەبرێت و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد دەبەخشرێتە خاوەنپێداویستییانی تایبەت.

 

رێکەوتی ٢١/٢/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی لە درێژەی کارەکانیاندا سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە شارۆچکەی کەلار بەڕێوەبرد کە تیایدا لە لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەنپێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ٣٢ خاوەنپێداویستی تایبەت لە کۆتایی سمینارەکەدا دابین کرد.

 

رۆژی دواتر تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی خاوەنپێداویستییانی تایبەتی شارۆچکەی کفریان بەسەر کردەوە و پاش پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی پێیان، ویلچەر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان پێشکەش بە ١٢ خاوەنپێداویستی تایبەت کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.