٢٤ خاوەن پێداویستی تایبەت هاوکاری دەکرێن
Mobile menu

٢٤ خاوەن پێداویستی تایبەت هاوکاری دەکرێن

komalai zhin 4.3.2018 1

لە بەردەوامی هاوکاری کردنی خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی، سمینار بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژین بەڕێوەدەبرێت و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد دەبەخشرێت پێیان.

 

رێکەوتی ١/٣/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی کەمئەندامان بەڕێوەبرد کە تیایدا لە لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەنپێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ١٦ خاوەنپێداویستی تایبەت لە کۆتایی سمینارەکەدا دابین کرد.

 

رۆژی پێشتر تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاری کردنی خاوەنپێداویستییانی تایبەتی هەردوو گوندی بەهرێ و تورکمەسی بەسەر کردەوە و پاش پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی پێیان، ویلچەر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان پێشکەش بە ٨ خاوەنپێداویستی تایبەت کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.