Mobile menu

٣١ خاوەن پێداویستی تایبەت لە قەڵادزێ هاوکاری دەکرێن

qalazde 4.4.20181

لە بەردەوامی هاوکاریکردنی خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی، سمینار بۆ ٣١ خاوەن پێداویستی تایبەت لە قەڵادزێ بەڕێوەدەبرێت و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد دەبەخشرێت پێیان.

 

رێکەوتی ٣/٤/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە قەڵادزێ بەمەبەستی روونکردەوە لە لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەنپێداویستییانی تایبەت و پێدانی رێنمایی تەندرووستی بەڕێوەبرد. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان لە کۆتایی سمینارەکەدا بۆ ٣١ خاوەنپێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە هەتا ئێستا بەشێوازێکی سەردەمییانە لەگەڵ پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێداویستییەکانی ئەو توێژەی کۆمەڵگا.