Mobile menu

١٤ خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارەدێی بلێ هاوکاری دەکرێن

welchear

لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکییەوە سمینار بۆ ١٤ خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارەدێی بلێ بەڕێوەدەبرێت و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد دەبەخشرێت پێیان.

 

رێکەوتی ١٢/٤/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە شارەدێی بلێ بەمەبەستی روونکردەوە لە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و پێدانی رێنمایی تەندرووستی بەڕێوەبرد. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان لە کۆتایی سمینارەکەدا بۆ ١٤ خاوەنپێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە هەتا ئێستا بەشێوازێکی سەردەمییانە لەگەڵ پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێداویستییەکانی ئەو توێژەی کۆمەڵگا.