Mobile menu

١٠ خاوەن پێداویستی تایبەت لە کەمپی قۆرەتوو هاوکاری دەکرێن

qoratu 30.4.2018

لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکییەوە سمینار بۆ ٢٢ خاوەن پێداویستی تایبەت لە کەمپی قۆرەتوو بەڕێوەدەبرێت و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد دەبەخشرێت پێیان.

 

رێکەوتی ٢٤/٤/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کەمپی قۆرەتوو بەمەبەستی روونکردەوە لە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و پێدانی رێنمایی تەندرووستی بەڕێوەبرد کە ٢٢ کەس بەژداری سمینارەکە بوون. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان لە کۆتایی سمینارەکەدا بۆ ١٠ خاوەنپێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە هەتا ئێستا بەشێوازێکی سەردەمییانە لەگەڵ پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێداویستییەکانی ئەو توێژەی کۆمەڵگا.