Mobile menu

١٧ خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەولێر هاوکاری دەکرێن

LDS 20 6 2018 10

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی سمیناری رێنمایی تەندرووستییان بۆ ١٧ خاوەنپێداویستی تایبەت لە کۆمەڵەی ژینی هەولێر بەڕێوەبرد و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد دەبەخشییە بەشداربووان.

 

رێکەوتی ٢٠/٦/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کۆمەڵەی ژین بۆ کەمئەندامان لە هەولێر، بەمەبەستی روونکردەوە لە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و پێدانی رێنمایی تەندرووستی بەڕێوەبرد کە ١٧ کەس بەژداری سمینارەکە بوون. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان لە کۆتایی سمینارەکەدا بۆ بەشداربووەکان دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە هەتا ئێستا بەشێوازێکی سەردەمییانە لەگەڵ پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێداویستییەکانی ئەو توێژەی کۆمەڵگا.