Mobile menu

١٥ خاوەن پێداویستی تایبەت لە چۆمان هاوکاری دەکرێن

choman 7.5.2018

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی سمیناری رێنمایی تەندرووستییان بۆ ١٥ خاوەنپێداویستی تایبەت لە شارۆچکەی چۆمان بەڕێوەبرد و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد بەخشییە بەشداربووان.

 

choman 7.5.20181 رێکەوتی ٥/٧/٢٠١٨ لە درێژەی کاروچالاکییەکانی پرۆژەی چاودێری خاوەنپێداویستییانی تایبەت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە شارۆچکەی چۆمان، بەمەبەستی روونکردەوە لە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و پێدانی رێنمایی تەندرووستی بەڕێوەبرد کە ١٥ کەس بەژداری سمینارەکە بوون. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان لە کۆتایی سمینارەکەدا بۆ بەشداربووەکان دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە هەتا ئێستا بەشێوازێکی سەردەمییانە لەگەڵ پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێداویستییەکانی ئەو توێژەی کۆمەڵگا.