Mobile menu

٢٣ خاوەن پێداویستی تایبەت لە حەسەنشام پێداویستی وەردەگرن

hassansham 9.8

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی سمیناری رێنمایی تەندرووستییان بۆ ٢٣ خاوەنپێداویستی تایبەت لە کەمپی ئاوارەکانی حەسەن شام یو٢ بەڕێوەبرد و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد بەخشییە بەشداربووان.

 

رێکەوتی ٩/٨/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی بەمەبەستی روونکردنەوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و پێدانی رێنمایی تەندرووستی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کەمپی حەسەن شام یو٢ بەڕێوەبرد. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان لە کۆتایی سمینارەکەدا بۆ ٢٣ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە هەتا ئێستا بەشێوازێکی سەردەمییانە لەگەڵ پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێداویستییەکانی ئەو توێژەی کۆمەڵگا.