Mobile menu

‌هاوکاریکردنی خاوەن پێداویستییانی تایبەت درێژەی هەیە

SLemani 14.81

لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی، لە دوو چالاکی جیاوازدا سمیناری رێنمایی تەندرووستیی بۆ ٤٠ خاوەن پێداویستی تایبەت لە شارۆچکەکانی شەقڵاوە و دەربەندیخان و پارێزگای دهۆک بەڕێوەبرا و پێداویستییەکانی وەکوو ویلچەر و عەکازە و ..هتد بەخشرایە بەشداربووان.

 

SLemani 14.8 رێکەوتی ١٤/٨/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکی بەمەبەستی روونکردەوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت و پێدانی رێنمایی تەندرووستی سمینارێکی تایبەتیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە شەقڵاوە بەڕێوەبرد. تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان لە کۆتایی سمینارەکەدا بۆ ١٣ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

رۆژی پێشتر ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارۆچکەی دەربەندیخان سمینارێکی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی ئەو شارە پێکهێنا و لە سمینارەکەدا پێداویستییەکانی ویلچەر و عەکازە پێشکەشی بەشداربووان کرا.

 

هەر لە هەمان رۆژدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگای دهۆک سمینارێکی تایبەتییان بۆ ٩ خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگایەکە بەڕێوەبرد و لە کۆتای سمینارەکەدا عەکازە و ویلچەریان بەخشیە بەشداربووان.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەنپێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە هەتا ئێستا بەشێوازێکی سەردەمییانە لەگەڵ پێشکەش کردنی رێنمایی تەندرووستی بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت پێداویستییەکانی ئەو توێژەی کۆمەڵگا.