Mobile menu

بەبۆنەی جەژنەی جەمایی پرۆژی دابینکردنی ئاوی خاوێن لەلالش تەواو کرا

Lalish 9.10 1

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی بەمەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ پەرستگای لالش لە شێخان پرۆژەی کۆگایەکی ئاویان کۆتایی پێهێنا، کە لە یەکەم رۆژی جەژنی جەمایی ئێزیدیاندا کرایەوە.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستاندا زۆر پرۆژەی هاوبەشیان جێبەجێکردووە و لە داهاتووشدا پێکەوە زیاتر بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران.

 

لە چوارچێوەی پرۆژە خێرخوازییەکانی ئەم دوو رێکخراوەدا درووستکردنی کۆگای ئاوی خاوێن بۆ دابین کردنی ئاو بۆ خەڵکی لالش و دەوربەری خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و لەیەکەم رۆژی جەژنی جەمایی ئێزیدیاندا پرۆژەکە  لە پەرستگای لالش تەواو کرا.

 

ئەم پرۆژەیە لە توانای دا هەیە بڕی ٧٥ مەتر سێجا ئاو بگرێت کە تێچووی زیاتر لە ١٢ ملیۆن دیناری بۆ درووستکردنی تێچووە ، کە لە پرۆژەیەکی خێرخوازیدا بە ئەنجام گەیەندرا.