ویلچه‌ر به‌سه‌ر خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی شارۆچكه‌ی زاخۆدا دابه‌شكرا

 

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی له‌ شارۆچكه‌ی زاخۆ عاره‌بانه‌یان به‌سه‌ر 34 ئافره‌ت و پیاوی خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت دابه‌ش ده‌كات.

رۆژی 2016/7/23 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانیدا له‌ شارۆچكه‌ی زاخۆ و له‌ هۆڵی كۆشكی هونه‌ر به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی خولێكی سێ كاتژمێری له‌باره‌ی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی عاره‌بانه‌ی ویلچه‌ریان بۆ سودمه‌ندبوان كرده‌وه‌و دواتر عاره‌بانه‌یان پێشكه‌شی 34 خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كرد.

شایانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوی LDSی ئه‌مه‌ریكی، له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كورسی ویلچه‌ر و دارشه‌ق به‌سه‌ر ده‌سته‌و كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به‌ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان دابه‌شكردووه و پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت تاوه‌كو زۆربه‌ی خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان سوودمه‌ند ده‌بن‌.