Mobile menu

ئاوی خاوێن دەگەیەندرێتە گوندێکی شارەدێی زومار

دوابەدوای ئیمزاکردنی پرۆتۆکۆڵێک لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و'' unicef'' سەبارەت بە دووباره ‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆڕی و مه‌جاری و ئاوه‌ڕۆ و دانانی ته‌والێت و حه‌مام له‌ناوچه ‌تازه ‌ئازادكراوه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بە درێژایی ١٠٥٠م بۆری ئاو بۆ گوندی تەلموسی شارەدێی زومار دەکێشرێت.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی unicef لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵی هاوبەشی نێوانیاندا، رێکەوتی ٧/٢/٢٠١٧ پرۆژەی گەیاندنی ئاوی خاوێن بۆ ٦٠ خێزانی گوندی تەلموسی شارەدێی زوماریان دەست پێکرد کە پرۆژەکە ١٠ رۆژ دەخایەنێت.

 

پرۆژەکە لەماوەی ١٠ رۆژدا کۆتایی پێدێت، لە داهاتوودا پرۆژەی هاوشێوە لە چوار چێوەی پرۆتۆکۆڵە هاوبەشەکەدا بەڕێوەدەچن، ئەم جۆرە پرۆژانە بێجگە خزمەت بە خەڵکی ناوچە تازە ئازادکراوەکان، رێگری دەکەن لە ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زیاتری خەڵک و بارگرانیەک لە سەر شانی هەرێمی کوردستان کەم دەکەنەوە.