Mobile menu

لە مەراسیمێکدا لە دهۆک ١٦٤١ ئازیز هاوکار دەکرێن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێری ئازیزانی بەسپۆنسەری وڵاتانی سعودییە و کوێت راگەیاند کە تیایدا ٥ هەزار منداڵە شەهدی دەستی داعش سودمەند دەبن و هاوکات لە پارێزگای دهۆکیش مەراسیمێک بەڕێوەبرا و ١٦٤١ ئازیز هاوکار دەکرێن.

 

رێکەوتی ٨/٣/٢٠١٧ لە شاری هەولێر و دهۆک مەراسیمی دەسپێکی قۆناغی سێیەمی پرۆژەی چاودێری ئازیزان بە بەشداری نوێنەرانی وڵاتان، لایەنە سیاسیەکان، کۆمپانیا و  رێکخراوەکان و ئامادەبوونی کەسووکاری ئازیزان (منداڵانی بێباوک) بەڕێوەچوو.

لە سەرتاسەری کوردستاندا ٥ هەزار منداڵە شەهیدی دەستی داعش سودمەندی پرۆژەکە دەبن، لە پارێزگای دهۆک ١٦٤١ منداڵە شەهید مانگانە هاوکاریی ماددیان لە چوار چێوەی پرۆژەکەدا بۆ دابین دەکرێت.