رێنمای تەندرووستی پێشکەشی منداڵان کرا

تیمی تەندرووستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کەمپی حەسەنشام، رێنمای تەندرووستیان پێشکەشی قوتابیانی سەرەتایی کەمپەکە کرد.

 

لە کەمپی حەسەنشامدا قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی ئاوارەی کەمپەکە کراوەتەوە بە مەبەستی درێژەدان بەخوێندن و دانەبڕانیان لەو پرۆسەیە.

رێکەوتی ٢٩ی ئاداری ٢٠١٧ تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابخانەی سەرەتایی ئاوارەکانی لە حەسەنشام بەسەر کردەوە و رێنمایی تەندرووستی لەسەر نەخۆشییەکانی پێست و ئەسپێ پێشکەشی منداڵەکان کرد.

 

جێگای ئاماژەیە تیمی پزیشیکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی شامپۆ و خاوێنکەرەوەیان بەسەر ٣٣٦ قوتابی سەرەتایی قوتابخانەکەدا بڵاو کردەوە.