Mobile menu

دەرمان بۆ بنکە تەندرووستییەکانی دیبەگە دابین کرا

رێکخراوی تەکافولی خێرخوازیی ئیسلامی لە رێگەی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە ٢٠ کارتۆن دەرمانی بۆ بنکە تەندرووستییەکانی کەمپەکانی دیبەگە دابین کرد.

 

رێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧  بەمەبەستی پێشکەشکردنی هاوکاری تەندرووستی بۆ ئاوارەکانی نەینەوا و دەوروبەری رێکخراوی تەکافولی خێرخوازیی ئیسلامی ٢٠ کارتۆن و دەرمان و پێداویستی بۆ  ئاوارەکان دابین کرد و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بنکە تەندرووستی کەمپەکانی دیبەگەی دابەشکرد.

 

بنکەی تەندرووستی لە زۆربەری کەمپەکانی ئاوارەکاندا هەیە و بەهۆی خراپی رەشی ئاوارەکان و زۆربەیان بە هۆی کەمی دەرمانەوە گرفتارن و لە رێگەی رێکخراوە خێرخوازییەکانەوە بەشێکی دەرمان و پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت.