پشکنین و چارەسەری پزیشکی ٣٥٠ ئاوارەی چەمەکۆر کرا

ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپی چەمەکۆر بەهۆی نەبوونی بنکەی تەندرووستی لە کەمپەکەیان لە رەوشێکی نالەباردان و تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی (FAI) ئەمریکی چارەسەری پزیشکییان بۆ ٣٥٠ ئاوارەی کەمپەکە کرد.

 

رێکەوتی ٢٠ی نیسانی ٢٠١٧ تیمێکی پزیشکی پێکهاتوو لە تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی (FAI) ئەمریکی ٣٥٠ نەخۆشی کەمپی چەمەکۆریان بەسەر کردەوە، کە ئەو کەمپە تایبەتە بە ئاوارەکانی ئەم دواییە نەینەوا و دەوروبەری.

 

تیمی پزیشیکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆژانە لە هەر کام لە کەمپەکانی حەسەنشام و خازردا رۆژانە چارەسەری پزیشکی بۆ زیاتر لە ٢٥٠ ئاوارە دەکەن و حەفتانەش بەمەبەستی پشکنینی ئاوارەکان کەمپی چەمەکۆر بەسەر دەکەنەوە.