Mobile menu

تیمێک پزیشکی پسپۆر ئاوارەکانیان لە خازر بەسەر کردەوە

تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و  پزیشکی (پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلە) و تاقیگە و نۆرینگەی رۆیال بۆ پزیشکی ددان پشکنین و چارەسەرییان بۆ ١٢٠ ئاوارە لە خازر کرد.

 

رێکەوتی ٢٦ی نیسانی ٢٠١٧ بەمەبەستی چارەسەر و پشکنینی ژمارەیەک نەخۆش لە ناو کەمپی ئاوارەکانی خازر، تیمێکی پزیشکی پسپۆری جیاواز بە هاوکاری تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بنکەی تەندرووستی خازریان بەسەر کردەوە و چارەسەر و رێنمایی تەندرووستیان پێشکەشی ١٢٠ نەخۆش کرد.

 

هەر لەو هەڵمەتەدا پێداویستی خاوێنکردنەوەی دەم و ددان و رێنمایی چۆنیەتی بەکار هێنانیان پێشکەشی منداڵانی ئاوارەی ناو کەمپەکە کرد.

 

لەکەمپەکاندا بنکەی تەندرووست تایبەت بە چارەسەرکردنی تەندرووستی ئاوارەکان هەیە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی تیمێکی پزیشکی تایبەتی بۆ گرنگی دان بە بارودۆخی تەندرووستی نەخۆشان لە کەمپەکاندا دامەزراندووە.