Mobile menu

٢٨٥ نەخۆش لە چەمەکۆر چارەسەری پزیشکییان بۆ دابین کرا

تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و FAI هاوکاری پزیشکییان پێشکەشی ٢٨٥ نەخۆش لە کەمپی چەمەکۆردا کرد.

 

رێکەوتی ٢٧ی نیسانی ٢٠١٧ بەهۆی نەبوونی بنکەی تەندرووستی لە کەمپی چەمەکۆر تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رێکخراوی FAI ئاوارەکانی کەمپی چەمەکۆریان بەسەر کردەوە و پشکنین و چارەسەریان بۆ ٢٨٥ نەخۆشی کەمپەکەکرد.

 

کەمپی چەمەکۆر زیاتر لە مانگێکە بەڕووی ئاوارەکانی بەری راستی موسڵدا کراوەتەوە و هیچ بنکەیەکی تەندرووستی تیایدا نیە و زۆربەی ئاوارەکان بەهۆی ناخۆشێ رێگاوە توشێ لە بارێکی خراپی تەندرووستیدان.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی تیمی پزیشکییەوە هەوڵدەدات چارەسەری تەندرووستی پێشکەشی سەرجەم ئاوارەکانی ناو کەمپەکە بکات، ئەمە بێجگە لەوەی رۆژانە لە کەمپەکانی خازر و حەسەنشامدا پشکنین و چارەسەر بۆ زیاتر لە ٣٠٠ نەخۆش دەکرێت.