دەزگای خێرخوازیی بارزانی و تیمێکی پزیشکی زانکۆی هەولێری پزیشکی- کۆلێژی ددان لە چالاکییەکدا چارەسەر و پشکنینی پزیشکیان بۆ ١٠٨ پێشمەرگە کرد.
رێکەوتی ٧/٥/٢٠١٧ بەمەبەستی خزمەتکردنی پێشمەرگەکانی سەنگەری پێشەوەی بەرگری، تیمێکی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی هەولێری پزیشکی چارەسەر و پشکنینیان بۆ ددانی ١٠٨ پێشمەرگە لە محوەری گوێر-باقرت کرد.
جێگای ئاماژەیە لە چالاکییەکەدا سود لە نەخۆشخانەی گەرۆک وەرگیردا بۆ چارەسەری پشمەرگەکان و لە رێگای کۆمەڵێک پزیشکی پسپۆرەوە (کێشان و پڕکردنەوەی ددان و شۆردنی ددان) بۆ پێشمەرگەکان ئەنجام درا.
هەروەها لە درێژەدا رێنمایی تەندرووستی لەسەر چۆنیەتی خاوێنکردنەوەی دەم و ددان و تەندرووست هێشتنەوەیان پێشکەشی پێشمەرگەکان کرا.