Mobile menu

١٧٢ پێداویستی بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک دابین کرا

به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان، گروپی هاوكاری ئیڤڵ HILFSGRUPPE EIFELی ئه‌ڵمانی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاوكاریكردنی منداڵاتی توشبوو به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ١٧٢ پێداویستی جۆراوجۆری نەخۆشخانەیان بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دابین کرد.

 

رێکەوتی ٧/٥/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێگەی گروپی هاوكاری ئیڤڵ HILFSGRUPPE EIFELی ئه‌ڵمانی پێداویستی نەخۆشخانەی وەکوو (قەرەوێڵە، دۆشەک و ویلچەیر)ی بۆ نەخۆشخانەکانی هەولێر و دهۆک دابین کرد.

 

لە چالاکییەکەدا ٥٤ قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەکانی رزگاری و ئیمێرجێنسی و لەدایک بوونی هەولێر و ١١٨ (قەرەوێڵە و ویلچەیر و دۆشەک) بۆ نەخۆشخانەکەنای پارێزگای دهۆک دابینکران.

 

جێگای ئاماژەیە لە داهاتوودا پێداویستیی بۆ نەخۆشخانەکانی پارێزگاکانی دیکەی کوردستان دابین دەکرێت.