٢٤ پێداویستی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابین دەکرێت

به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان، گروپی هاوكاری ئیڤڵ HILFSGRUPPE EIFELی ئه‌ڵمانی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ هاوكاریكردنی منداڵاتی توشبوو به‌ نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه‌، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ٢٤ پێداویستی جۆراوجۆری نەخۆشخانەیان بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابین دەکات.

 

رێکەوتی ٩/٥/٢٠١٧ گروپی هاوكاری ئیڤڵ HILFSGRUPPE EIFELی ئه‌ڵمانی لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستی نەخۆشخانەی وەکوو (قەرەوێڵە، دۆشەک و ویلچەیر)ی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابین کرد.

 

لە چالاکییەکەدا هەریەک لە نەخۆشخانەکانی (پسپۆڕیەکانی دڵ لە سلێمانی، نەخۆشخانەی هەڵەبجە و نەخۆشخانەی راپەڕین) پێداویستییەکانیان بۆ دابین کرا.

 

 

...