حەفتانە هاوکاری بۆ بنکەیەکی تەندرووستی دابین دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی هاوکاری کردنی زیاتری ئاوارەکان لە چیای شنگال بەرێوەبردنی بنکەیەکی تەندرووستی لە ناوچەی سەردەشتی چیاکە گرتە ئەستۆ.

 

بۆ ماوەی دوو هەیڤە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەبردنی بنکەیەکی تەندرووستی کەلەلاین رێکخراوی ''واحە'' درووست کراوە گرتە ئەستۆ و حەفتانە زیاتر لە 250 کیلۆگرام دەرمان بۆ ئەو بنکەیە دابین دەکات.

 

جێگای ئاماژەیە بنکە تەندرووستیەکە دەکەوێتە ناوچەی سەردەشتی چیای شنگال و تایبەتە بە ئاوارەکانی سەر چیاکە کە رۆژانە زیاتر لە ٥٠ نەخۆش سەردانی دەکەن.