Mobile menu

دەرمان بۆ بنکە تەندرووستییەکانی خازر و حەسەنشام دابین دەکرێت

مانگی سوری ئیماراتی لە رێگای (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)یەوە کاروانێک داودەرمانی بۆ هەردوو بنکە تەندرووستییەکانی خازر و حەسەنشام دابین کرد.

 

رێکەوتی ١١/٨/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی زیاتر لە ٢٠٠ کارتۆن داودەرمانیان گەیاندە بنکە تەندرووستییەکانی خازر و حەسەنشام، کە دەرمانەکان لە لایەن مانگی سووری ئیماراتییەوە دابین کرابوون.

 

جێگای ئاماژەیە بنکە تەندرووستییەکان لە ناو کەمپەکاندا کێشەی کەمی دەرمان و زۆری  ژمارەی نەخۆشەکانیان هەیە و بەهۆی گەرما و دۆخی ناوکەمپەوە رۆژانە ژمارەیەکی زۆری ئاوارە سەردانیان دەکەن.