Mobile menu

پشکنینی پزیشکی بۆ ٢٠٠ نەخۆشی کەرکووک و خورماتوو دەکرێت

Pzishki18.12

تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئاشتی ٢ی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی پشکنینی پزیشکی ئەو کەسانەی کە لە کەرکووک و خورماتووەوە پەنایان بۆ پارێزگای هەولێر هێناوە، جێگیر دەبێت.

 

رێکەوتی ١٨/١٢/٢٠١٧ تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پشکنینی پزیشکی بۆ ٢٠٠ نەخۆشی کەرکووک و خورماتوو دەکات کە لە ئاشتی ٢ی پارێزگای هەولێر نیشتەجێ بوون و پاش پشکنین دەرمان و چارەسەری پێویست پێشکەش بە نەخۆشەکان دەکرێت.

 

جێگای ئاماژەیە تیمی پزیشكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوشانی تیمەکانی دابەشکردن خێزانەکانی کەرکووک و دەوروبەری بەسەردەکاتەوە، بە تایبەتی لەم وەرزەی ساڵدا کە بەهۆی سەرماوە پەتا و نەخۆشی زۆرتر بڵاو دەبێتەوە. بەو مەبەستەش تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوام لە ئامادەی پێشكەشکردنی هاوکارین بەو خێزانانە.