Mobile menu

چالاکییەکی هۆشیاری لە رۆژی شێرپەنجەدا بەڕێوەچوو

hawler 4.2.201716

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری کۆمەڵێک قوتابی زانکۆی هەولێری پزیشکی چالاکییەکی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوە لە دژی نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێوەبرد.

 

رێکەوتی ٤/٢/٢٠١٨ رۆژی جیهانی شێرپەنجە تیمی پزیشکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاکاری کۆمەڵێک قوتابی زانکۆی هەولێری پزیشکی چالاکییەکان لەژێر ناوی (بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە)  لە فامیلی مۆڵی هەولێر بەڕێوەبرد.

 

لە چالاکییەکەدا بڕۆشۆری تایبەت بە رێنمایی خۆپاراستن و نیشانە گشتییەکانی نەخۆشی شێرپەنجە بڵاوکرایەوە.

 

رۆژی جیهانی شێرپەنجە لە لایەن یەکێتی نێودەوڵەتی بۆ کۆنترۆڵی شێرپەنجە Union for International Cancer Control  بەمەبەستی پشتیوانی لە ئامانجەکانی بڵاوکراوەی جیهانی شێرپەنجە دیاری کراوە. بڵاوکراوەی جیهانی شێرپەنجە لە ساڵی  ٢٠٠٨ نوسراوە و مەبەست لەم رۆژە کەمکردنەوەی بەرچاوی نەخۆشی شێرپەنجە و مردن بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە هەتا ساڵی ٢٠٢٠ـە.