Mobile menu

پێداویستی بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەلار دابین دەکرێت

Kalar 8.3.2018

بەمەبەستی هاوکاریکردنی نەخۆشەکانی شارۆچکەی کەلار دەزگای خێرخوازیی بارزانی کەلوپەل و پێداویستی تەندرووستی گەیاندە نەخۆشخانەی گشتی کەلار.

 

ئەمڕۆ رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٨/٣/٢٠١٨ دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێداویستییەکانی (رەوڕەوە و عەگازە و شەقلە و چوارپێچکەی) بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار دابین کرد. کە ئەم هاوکارییە بەشێک لە پێویستییەکانی نەخۆشخانەکە پڕ دەکاتەوە و سودی بۆ نەخۆشەکان دەبێت.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ١١ سێکتەری جیاوازدا هاوکاری پێشکەش بە چین و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگادەکات و لە سێکتەری تەندرووستیشدا لە نۆژەنکردنەوەی بنکە تەندرووستییەکانەوە هەتا دابینکردنی کەلوپەل و دەرمانی نەخۆشخانەکان، لە کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یە.