پێداویستی تەندرووستی پێشكەشی ٣ نەخۆشخانە لە هەولێر دەکرێت
Mobile menu

پێداویستی تەندرووستی پێشكەشی ٣ نەخۆشخانە لە هەولێر دەکرێت

BCF2

کۆمەڵەی پزیشكانی کوردی نەمسا لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێداویستی و کەلوپەلی پزیشكی دەبەخشنە سێ نەخۆشخانە لە پارێزگای هەولێر.

 

رێکەوتی ١٣/٦/٢٠١٨ لە پرۆژەیەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێکتەری تەندرووستیدا، کەلوپەل و پێداویستی نەخۆشخانە بۆ سێ نەخۆشخانەکانی (فریاکەوتنی رۆژهەڵات و رۆژئاوا و هەولێری فێرکاری) دابین کرا.

 

جێگای ئاماژەیە پێداویستییەکان لەلایەن کۆمەڵەی پزیشکانی کوردی نەمساوە دابین کرابوون، و لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەکان.