Mobile menu

زیاتر لە ٨٠٠ کارتۆن دەرمان بۆ نەخۆشخانەی رزگاری دابینکرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتی لە هەڵمەتێکی خێرخوازیدا زیاتر لە ٨٠٠ کارتۆن دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی رزگاری دابینکرد.

دەوڵەتی ئیمارات بڕی ٨٣٧ کارتۆن دەرمانی بۆ نەخۆشخانەی رزگاری دابینکرد و ئەمرۆ رێکەوتی ١٠/١/٢٠١٧ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتییەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر.

له‌و باره‌یه‌وه‌ د. ئیبراهیم خەلیل سەرۆکی بەشی دەرمانخانەی نەخۆشخانەی رزگاری رایگەیاند ئەمرۆ بڕی ٨٣٧ کارتۆن دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەکەیان دابینکراوە، هەروەه ئاماژەی بەوەشدا ئەمە دووەمجارە کە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتی داو و دەرمان بەمەبەستی چارەسەرکردنی ژمارەیەکی زیاتری نەخۆش پێشکەشی نەخۆشخانەی رزگاری دەکەن، بەرێزیان بەناوی بەڕێوەبەرانی نەخۆشخانەی رزگارییەوە سپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتی کرد و کارەکەیانی بەجێگای بایەخ زانی هەروەها بەپێویستی زانی کاری خێرخوازیی هاوشێوە کە داهاتوودا دووبارە بکرێتەوە.

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەماوەی دووساڵی رابردوودا بە هاوکاری رێکخراوە جیهانییەکان لە بواری تەندروستیدا دەرمان و خاوێنکەرەوە و سەرجەم پێداویستییەکانی نەخۆشخانەی بۆ وەزارەتی تەندروستی و بنکە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان دابین کردووە کە (١٠١٨٠٢) كگم دەرمان و (١٣٨٩١) بۆكسی پێداویستی خاوین کەرەوە و(١٣٧٩) ئامێری تەندروستی پێشکەشی بنکەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان کراوە هەروەها دەزگای خێرخوازیی بارزانی چارەسەری ددانی بۆ ٢٠٠  پێشمەرگە کردووە.