ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌چه‌ندین هه‌ڵمه‌تی جیاجیادا ده‌رمان و پێداویستی بۆ نه‌خۆشخانه‌کان دابینکردووه و ئه‌مجاره‌ش به هاوبه‌شی Benevolent Hands ده‌رمانی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر دابین کرد.
رێکه‌وتی 26/1/2017 له‌درێژه‌ی هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و دابینكردنی دا‌و و ده‌رمان و پێداویستیه جۆراوجۆره‌كانی ته‌ندروستی بۆ بنكه‌و نه‌خۆشخانه گشتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ڵمه‌تێكی تردا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی Benevolent Hands بڕی 15 کارتۆن ده‌رمانیان پێشكه‌شی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی رۆژئاوای هه‌ولێر کرد.
جێگای ئاماژه‌یه له هه‌ڵمه‌تی پێشوودا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌ڵمه‌تی هاوشێوه‌دا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتی زیاتر لە 800 کارتۆن دەرمانیان بۆ نەخۆشخانەی رزگاری شاری هه‌ولێر دابینکرد.