زیاتر لە ٧ تەن دەرمان و دەرزی کوتانی منداڵان به‌ نەخۆشخانەکانی کوردستان درا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئیمارات زیاتر لە ٧ تەن دەرمان و دەرزی کوتانی بۆ نەخۆشخانەکانی هەر سێ پارێزگای (هەولێر، سلێمانی و دهۆک) دابینکرد.

رێکەوتی ٥/٢/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئيمارات بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٧ تەن دەرمان و دەرزی کوتانی منداڵانیان بۆ نەخۆشخانەکان دابینکرد.

جێگای ئاماژەیە دەرمانەکان پێکهاتبوون لە دەرزی کوتانی نەخۆشیەکانی (ڤایرۆسی کەبەدی، نکاف و ئیفلیجی منداڵان).