٩٤ پێشمەرگەی بەرەکانی شەڕ چارەسەر و پشکنینان بۆ کرا

 

چارەسەری پزیشکی دەم و ددان بۆ پێشمەرگەکانی سەنگەرەکانی بەرگری لەلایەن (زانکۆی هەولێری پزیشکی/ کۆلێژی پزیشکی ددان) بەهماهەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرا.

ئەمڕۆ رێکەوتی ١١/٢/٢٠١٧ کۆمەڵێک پزیشکی دەم و ددانی سەربە زانکۆی هەوڵیری پزیشکی لە رێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە چارەسەری پزیشکی بێبەرانبەریان بۆ پێشمەرگەکانی میحوەری گوێر و مەخمور کرد. پێشمەرگەکان رۆژ و شەو لە سەنگەرەکاندا بەرەنگاری خوێنخۆرترین دوژمنی مرۆڤایەتی دەبنەوە و بوونەتە کۆڵەکەی بەهێزی سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و ماندووبوونی ئەوان هەمیشە لەبەرچاوە، هەر بۆ رێزگرتن لە ئەرک و ماندووبوونیان کۆمەڵێک پزیشکی خۆبەخش بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەو ئەرکە هەستاون.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە هاوکاری پێشکەشکردنی برا پێشمەرگەکان و بەمەبستی پشتیوانی کردنی هەرچی زیاتریان هەوڵ دەدات زۆرتین خزمەت پێشکەشی برا پێشمەرگەکان بکات.