دەرمان پێشکەشی نۆرینگەی بنەماڵەی شەهیدان کرا


دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان بۆ نۆرینگەی تایبەت بە بنەماڵەی شەهیدان لە هەولێر دابینکرد.

رێکەوتی ١٥/٢/٢٠١٧ تیمێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات ١٥٠ کارتۆن دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیان گەیاندە نۆرینگەی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری هەولێر.

دکتۆر بەژەنگ قاسم بەڕێوەبەری نۆرینگەکە سەبارەت بە نۆرینگەکە وتی: ئەم نۆرینگەیە تاکە بنکەی تایبەتە بە بنەماڵەی شەهیدان و لێرە کەس و کارەی شەهیدان بەبێ بەرانبەر چارەسەری پزیشکی وەردەگرن، بەرێزیان سەبارەت بە هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات ئاماژەی بەوەدا یەکەم جارە ئەو جۆرە دەرمانانە کە تایبەتن بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بۆ نۆرینگەکەیان دابین بکرێت، وتیشی ئەم هاوکاریانە سودێکی زۆر بە بنەماڵە و کەس و کاری شەهیدان دەگەیەنێت.