Mobile menu

کۆمەڵێک پزیشکی خۆبەخش رێنماییان پێشکەشی منداڵان کرد

کۆمەڵەی هیوای خۆبەخش بۆ ددان بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رێنمایی پزیشکییان سەبارەت بە چۆنییەتی پارێزگاری کردن لە ددان پێشکەشی منداڵانی ناو قوتابخانەی کەمپی دارەشەکران کرد.

 

رێکەوتی ١٩/٢/٢٠١٧ بەمەبەستی هاندانی منداڵان لە پارێزگاری کردن لە ددانەکانیان، کۆمەڵەی هیوای خۆبەخش بۆ ددان بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بازرانی سەردانی قوتابخانەی کەمپی دارەشەکرانیان کرد، لەو چالاکییەدا پزیشکە خۆبەخشەکان چۆنیەتی شۆردنی دەم و ددان و بەکار هێنانی فڵچە و مەعجوونیان بۆ منداڵەکان شیکردەوە.

کۆمەڵەی هیوای خۆبەخش بۆ ددان لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری پزیشیکی خۆبەخشەوە بونیات نراوە و چالاکییەکانیان بەمەبەستی هاوکاری کردنی منداڵانی ناوچە جیاوازەکانی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران بەڕێوەدەبن، ئەم کۆمەڵەیە جۆرەها چالاکی بەڕێوە دەبات وەکوو دابەشکردنی پێداویستی تەندرووستی و بردنە سەرەوەی ئاستی هۆشیاری تەندرووستی دەم و ددان.