١٥٠٠ قوتابی رێنمایی پزیشکییان پێشکەشکراوە

تیمێکی خوێندکاری پزیشکی ددان سەربە زانکۆی دهۆک بە هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی قوتابیانی کەمپی قادیایان بەسەر کردەوە.

 

رێکەوتی ٢٣/٢/٢٠١٧ بە مەبەستی هاندانی قوتابیان بۆ پارێزگاری کردن لە دەم و ددانیان و خاوێن راگرتنیان تیمێکی خوێندکاری پزیشکی ددانی سەربە زانکۆی دهۆک بە هەماهەنگی دەزگای خێرخوازیی بارزانی فڵچە و خاوێنکەرەوەی ددانیان بۆ ١٥٠٠ قوتابی کەمپی قادییا دابنیکرد، هەروەها رێنمایی چۆنیەتی شۆردنی دەم و ددانیان پێشکەشی منداڵەکان کرد.

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری تەندرووستیدا جۆرەها چالاکیی بەڕێوەبردووە، لەوانە (دابینکردنی دەرمان و پێداویستی بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان و کردنەوەی بنکەی تەندرووستی بۆ ئاوارەکان لە ناو کەمپەکاندا).