Mobile menu

ئامانجەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

بە گشتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵ دەدات بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە لە ئێستاو داهاتوودا

 

١-  پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزاریى خێرخوازىی له‌ بواره‌کانى (کۆمه‌ڵایه‌تى، رۆشنبیرى و هاوکارى مرۆیى) به‌مه‌به‌ستی باشترکردنى ئاستى ژیان و گوزه‌رانی توێژ و چینه‌ جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان.

٢- هاوکاریکردنى که‌سانى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ‌و دابینکردنی پێداویستیە تەندروستی و گرنگەکان بۆیان و ره‌خساندنى هه‌لى له‌بار بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ تواناکانیان له‌ بواره‌ جیاجیاکانى کارکردندا.

٣- هاوکاریکردنى به‌ساڵاچووان و یارمه‌تیدانى خێزانی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و قوربانیانى کاره‌سات و جه‌نگ و برسییه‌تى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمى تایبه‌تى هەڵسەنگاندنی باری ژیان و هاوکاریکردن و به‌هاناوەهاتنى بارى ناکاو پێكده‌هێنرێت .

٤- هاوکاریکردنى پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کان و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان. 

٥- هاوکارىکردن و یارمه‌تيدانى قوتابیان و لاوانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و دابینکردنى پێداویستییه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ى بەسەرکەوتوویی خوێندن تەواو بکەن و ببن به‌ ئه‌ندامى کارا له‌ کۆمه‌ڵگه‌دا.

٦- هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیکردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا و کۆمه‌ڵه‌ و رێكخراوە خێرخوازیی و مرۆییە بیانى و خۆماڵیەکان به‌مه‌به‌ستى کاراکردنى چالاکییه مرۆییەکان له‌و بوارانەی سەرەوە.

٧-بایەخدان بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی کۆمەڵایەتی و تواناسازی به‌تایبه‌تى ئه‌و لایه‌نه‌ى بوارى کار و به‌رهه‌مهێنان بۆ هه‌ژاران دابین ده‌کات، بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌ خۆیان ببه‌ستن.

٨- هەوڵدان بۆ دابینکردن و ئاسانکردنی چاودێری تەندروستی بۆ خەڵکی کەمدەرامەت و ئاوارەو پەنابەرو کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان. ئەم کارە دەکرێ راستەوخۆ ئەنجام بدرێت یان لەڕێگەی هاوكاریكردنی دەزگاو ناوەندە تەندروستیە گشتیەکانه‌وه‌ بێت.

٩- زیندووڕاگرتنی کولتوری بارزانیی نەمرو رێزلێگرتنی لە رێگای دامەزراندنی ناوەندێکی نێودەوڵەتی سەر بە کوردستان بۆ ئەرشیفکردنی جێماوەکانی ئەو سەرکردە مەزنەو کۆکردنەوەی زانیاری نوێ دەربارەی ژیان و خەباتی نەتەوەیی و دامەزراندنی مۆزەخانەیەکی هاوچەرخ تایبەت بەم کارە. هەروەها، هەوڵدان بۆ زیندوکردننەوەی ئەو جێگە مێژووییانەی کە بارزانیی نه‌مر تیایدا ژیاوەو بەکاریهێناوە. سەرەڕای ئەمە، تۆمارکردنی هەوڵەکانی بارزانیی نەمر لە بواری کاری مرۆیی و خێرخوازیی لە هەموو بوارەکاندا.