Mobile menu

بابەتەکان

خولێکی گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان بەڕێوەچوو

 

بەهەماهەنگی لە نێوان رێکخراویی فریاکەوتنی ئیسلامی جیهانی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خولێکی سێ رۆژە لە بارەی گەشەپێدانی رێکخراوەیی بۆ کارمەندانی هەردوو رێکخراوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و یوسف کاسوجی بەڕێوەبەری فریاگوزاری ئیسلامی لە عێراق، بەڕێوەچوو.

 

لە میانەی هەماهەنگییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ رێکخراوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانا ناوخۆییەکان و سوود وەرگرتن لە بەرەوپێش چوونە جیهانییەکان و برەودان بە نوێترین زانستی کارکردن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهەماهەنگی لەگەڵ فریاکەوتنی ئیسلامی جیهانی راهێنانێکی بەڕێوەبرد دەربارەی گەشەپێدان و بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان.

 

٣٠ کارمەند لە هەردوو رێکخراوەکە لەلایەن راهێنەری نێودەوڵەتی مەنهەل دەخڵەڵڵا دەربارەی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان و دروستکردنی سەرکردە و پەرەپێدانی کاری مرۆیی لە ماوەی ٣ رۆژدا وانەیان پێوترایەوە. ئەم راهێنانە لە ئاستێکی باڵادا پێشکەس کرا و گرنگییەکی تایبەتی هەیە لە راپەڕاندنی کارەکانی رۆژانەدا و کارمەندان سودی لێوە دەبینن و دەبێتە مایەی سوود وەرگرتن لە کات و جێبەجێکردنی کارەکانیان بەشێوەیەکی پرۆفیشناڵ و کاریگەرتر.

 

جێگای ئاماژەیە مەنهەل دەخڵەڵڵا بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکانە لە فریاگوزاری ئیسلامی جیهانیدا و زیاتر لە ٢٥ ساڵ شارەزایی هەیە لە بواری دروستکردنی کەسی سەرکردە، پەرپێدانی کاری مرۆیی و سەرچاوە مرۆییەکان کە خاوەن بڕوانامەیە لە وڵاتەکانی (بریتانیا و ئەمریکا و ئیمارات).