پرۆژه‌یه‌كی خێرخوازیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كه‌سایه‌تییه‌ خێرخوازه‌كانه‌، تاكو ئێستا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ئافره‌تانی بێسه‌رپه‌رشت سوودمه‌ندبوون، ئەم هاوکارییە بۆ ئەو ئافرەتانەیە کە پیاوەکانیان لە ژیان نەماون و هیچ داهات و سەرچاوەیەکی داراییان نییە و منداڵی خوار تەمەنی 18 ساڵیان هەیە كه‌ بڕه‌كه‌ی لەنێوان (100 بۆ 125) هەزار دیناره‌ بۆ هه‌ر مانگێك تا كۆتی 2018 (4769) ئافره‌ت سودمه‌ندوونه‌.

بیرۆكه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌:

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی هاوكاری به‌ردوامی هه‌بووه‌ بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كان له‌ رێگه‌ی دابه‌شكردنی هاوكاری خۆراك و ته‌ندروستی، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ئافره‌تانی خاوه‌ن منداڵی بێ سه‌رپه‌رشت ده‌زگا له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی له‌ ته‌مموزی 2016 بڕیاریدا كه‌ بره‌پاره‌یه‌ك دابین بكات بۆ ئه‌م به‌شه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ بتوانێت هه‌ندێ پێداویستی تایبه‌تی بۆ ژیانی تایبه‌تی خۆی.
لەسەرەتادا ئه‌م پرۆژه‌یه‌ لەناو کەمپی ئاوارەکان له‌سنووری هه‌ردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک جێبه‌جێكرا، بەڵام دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی پرۆژه‌كه‌ فراوان كرا بۆ دەرەوەی کەمپەکانیش په‌لی هاویشت. به‌شێوه‌یه‌كی گشتى له‌ پاریزگاكانی (هه‌ولێر – سلێمانی- نه‌ینه‌وا- دهۆك –كه‌ركوك )كارده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت.

لێدوانێك بنوسه‌