ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاو خێرخوازانی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سێكته‌ری چاودێریی ئازیزان، پرۆژه‌ی هاوكاریكردنی مانگانه‌ به‌سه‌ر منداڵانی بێ باوك له‌قۆناغی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ تایبه‌ته‌ به‌و منداڵانه‌ی كه‌ له‌ پرۆژه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م سێكته‌ره‌دا سوودمه‌ندنین. ئامانجی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌وه‌دا خۆی‌ له‌ دابینكردنی هاوكاری ماددی مانگانه‌ بۆ منداڵانی بێباوك (ئازیزان) ده‌بینێته‌وه‌، له‌ئێستادا مانگانه‌ بۆ هه‌ر منداڵێك بڕی (50$) په‌نجا دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ته‌رخانكراوه‌، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی به‌رده‌وامی منداڵانی بێباوك (ئازیزان) و هاندانیان بۆ باشتركردنی بارو گوزه‌رانی ژیانیان و به‌رده‌وامبوونیان له‌ پرۆسه‌ی خوێندن و پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و پیشه‌ییه‌كان بۆ منداڵانی بێباوك (ئازیزان) له‌پێناو باشتركردنی ژیانی كه‌سییان و سه‌ركه‌وتنیان له‌ قۆناغه‌كانی ژیان و به‌خته‌وه‌ری بۆ خانه‌واده‌كه‌یان.

شێوازی دابه‌شكردنی پرۆژه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی بڕی (300$) سێسه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌بری شه‌ش مانگ بۆ هه‌ر منداڵێكی بێ باوك. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ رێككه‌وتی (11/12/2018) پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كان ده‌ستی پێكرد كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

ناوی ئۆفیس ژمارەی ئازیز بڕی پارە بە دۆلار
هەولێر 1214 364.200$
دهۆك 810 243.000$
سلێمانی 1032 309.600$
گەرمیان 608 182.400$
كه‌ركووك 794 238.200$
كۆی گشتی 4.458 1.337.400$

لێدوانێك بنوسه‌