دەزگای خێرخوازیی بارزانی بانگەوزێک بەمەبەستی بەهاناوەچوونی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان کە ئێستا لە بارودۆخێکی نالەباری مرۆییدان رادەگەیەنێت، دەقی بانگەوازەکە بەم شێوەیە:

بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان له‌ ره‌وشێكی مرۆیی ناله‌بار و خراپدایه‌، هه‌زاران مرۆڤی بێگوناح له‌ ژن و منداڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان هه‌یه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ماڵ و حاڵیان‌ به‌جێهێشتووه‌ و ئاواره‌بوون.
له‌ كاتێكدا هیوادارین هه‌رچی زووه‌ كۆتایی به‌شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێت، هاوكات رایده‌گه‌ێنین ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه‌‌ بۆ به‌ هاناوه‌‌ چوونی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان و داوا له‌ له‌سه‌رجه‌م كوردستانییان، رێكخراو و ده‌زگا مرۆییه‌ جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردوودا له‌ رێگه‌ی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه‌ هاوكاریتان پێشكه‌شی‌ خه‌ڵكی ئاواره‌ و په‌نابه‌ر كردووه‌‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ پاڵپشتمان بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هانای خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌ بچین و مه‌ینه‌تیه‌كانییان كه‌مبكه‌ینه‌وه‌. له‌ هه‌مانكاتدا داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین رێخۆشكه‌ربن و ئاسانكاری ته‌واو بۆ تیمه‌كانی ده‌زگا بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
١٢ى ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩

لێدوانێك بنوسه‌