بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان و دۆخی ئاوارە و پەنابەران، شاندێکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی جێگری سەرۆکی یانەی بارسلۆنا و بەڕێوەبەری رێکخراوی کاروباری مرۆیی بارسلۆنایان کرد.

شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێکهاتبوون لە بەڕێزان (موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئاوات مستەفا باڵوێزی دەزگا لە جنێف و کارزان نووری بەرپرسی پرۆگرام و پەیوەندییەکانی دەزگا)، کە لەلایەن بەڕێزان جۆردی کاردۆنیز و ساریا ئالاس، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری رێکخراوی مرۆیی بارسلۆناوە پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی مرۆیی ناوچەکەکرا و جەخت لەسەر خزمەتکردنی منداڵان و پێشخستنی دۆخی منداڵانی ئاوارە و پەنابەر کرایەوە و میکانیزمی هاوکاریکردنیان تاوتوێ کرا.