دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی ئیمارات هەڵمەتێکی گەورەی پێشکەش کردنی پێداویستی زستانە بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی کوردستاندا بەڕێوەدەبەن.

رێکەوتی ٩/١/٢٠١٩ لە دەستپێکی هەڵمەتی هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و مانگی سوری ئیماراتی پێداویستی زستانە بۆ ١٨٢٢ خێزانی دانیشتووی کەمپی بەحرکە دابین کرا.

بەڕێز ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکاری و فریاگوزاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بەم پڕۆژەیە گوتی:” دەستپێکی ئەم پڕۆژەیەمان کە دابین کردنی پێداویستی زستانەیە لە کەمپی دیبەگە و ١٨٢٢ خێزان تیایدا سودمەند دەبێت. ئەو پێداویستییانەی کە لەم هەڵمەتەدا دابەش دەکرێن بریتین لە سۆبە، بەتانی، جلوبەرگی زستانە و سێتی ئاو”

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە درووستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان ئاوارە و پەنابەران و خەڵکی لێقەوماوی کوردستان لەگەڵ رێکخراو و ناوەندە جیهانییەکان و لەو رێگایەوە پێداویستییەکانیان بۆ پڕ دەکاتەوە.