ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی دەزگایەکی ناحكومیی و ناسیاسی و قازانج نەویستە له ساڵی 2005 له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان- عێراق دامه‌زراوه‌و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌رانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ژێر وته‌ی(مسته‌فا بارزانیی ١٩٠٣-١٩٧٩) كه سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی كوردستان و عێراقه كارده‌كات كه ده‌فه‌رموێت (شانازییه بۆ مرۆڤ خزمه‌تكاری میلله‌تی خۆی بێت). سه‌نته‌ری پرۆژه خێرخوازییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی(مرۆڤه). بۆیه له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و سنوورێکی جوگرافیدا مرۆڤه‌كان پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌بێ له هه‌ر سێكته‌رێك ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئه‌ركی خۆی زانیوەو دەزانێت کە هاوکارییان پێشکەش بکات.
ده‌زگا بۆ ده‌ستپێكی ئیش و كاره خێرخوازییه‌كانی، مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌چوارچێوه‌ی رێكخراوه ناحكومیه‌كان وه‌رگرتووه. دواى فراوانبوونی كار‌و چالاكیهكان و به‌هاناوه‌چوونی ئاواره‌و په‌نابه‌ران ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مه‌ریكا له‌ساڵی (2016) مۆڵه‌تی كاركردنی وه‌رگرتووه، هه‌روه‌ها فراوانبوونى په‌یوه‌ندییه‌كان و بهڕێكخراوهییبوونی ئیشوكاره‌كانی ده‌زگا بووه هۆی ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئه‌پریلی 2016ی كارگێڕی و هه‌ماهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، بڕیار درا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ببێت به ئه‌ندامی راوێژكاری تایبه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی (ئیكۆسۆك-ECOSOC)ی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی سنووری كوردستان و عێراقی تێپه‌ڕاندووه، له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (توركیا-سوریا –یۆنان- سربیا…)كاری كردووه، بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كان پشت به هاوبه‌ش و سپۆنسه‌ره‌كانی ده‌به‌ستێت كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و كۆمپانیا ناوخۆییه‌كانی كوردستان و عێراقن، ده‌زگا هه‌موو چالاكیه‌كانی له رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌زگا به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف ده‌خاته به‌رده‌م رایی گشتی بڵاوی ده‌كاته‌وه‌و و پێشوازی له هه‌موو تیمه‌كانی چاودێری و وردبینی ده‌كات.
دەزگا گرنگی به سێكته‌ره‌كانی (په‌روه‌رده، ته‌ندروستی، ئیداره‌دانی كه‌مپ، ژیانهوانی، خۆراك، په‌ناگه، ئاو و ئاوه‌ڕۆ) هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی تایبه‌تی هه‌یه بۆ خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و بێ باوكان به‌ناوی پرۆژه‌ی (ئازیزان).
ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له پارێزگا هه‌ولێره له هه‌رێمی كوردستان-عێراق هه‌روه‌ها ئۆفیسی جێبه‌جێكردنی له پارێزگاكانی(دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، شنگال و نەینەوا و نوسینگه‌یه‌ك له ئیداره‌ی گه‌رمیان) هه‌یه هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه له ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.